ڕاستەوخۆ

كه‌شتییه‌كی ئێرانی گه‌مارۆی ده‌ریایی ده‌شكێنێت

reset font size increase font size

‌ كه‌شتییه‌كی نه‌وت هه‌ڵگری ئێران گه‌مارۆی ده‌ریایی سوپای ئه‌مریكای شکاند و باره‌كه‌ی گەیاندە‌ كه‌ناراوه‌كانی ئیندۆنیسیا.

ڕێكخراوی ته‌نكه‌ر تراكه‌رز كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ چاودێریكردنی كه‌شتییه‌ نه‌وت هه‌ڵگره‌كان له‌ ده‌ریادا ڕایگه‌یاند، كه‌شتییه‌كی نه‌وت هه‌ڵگری ئێرانی كه‌ نزیكه‌ی ملیۆنێك و 900 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی هه‌ڵگرتبوو، گه‌مارۆی ده‌ریایی سوپای ئه‌مریكای له‌ گه‌روی هورمز شكاندووه‌ و توانیوێتی خۆی له‌ چاودێرییكردن بدزێته‌وه‌ و خۆی بگه‌یه‌نێته‌ كه‌ناراوه‌كانی ئیندۆنیسیا.

ڕێكخراوه‌كه‌ ڕاشیگه‌یاندووه‌، کەشتیەکە دوایین جار هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر بینراوه‌ و له‌ ئێستادا به‌ره‌و گه‌روی لۆمبۆكی ئیندۆنیسیا ده‌چێت.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كان، كه‌شتییه‌كه‌ له‌ ڕۆژی 20ـى ئازاره‌وه‌ خۆی له‌ چاودێرییكردن دزیوه‌ته‌وه‌ و ئاماژه‌كانی به‌ ئاراسته‌ی تۆڕی چاودێریی نێوده‌وڵه‌تیی كوژاندووه‌ته‌وه‌.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.