ڕاستەوخۆ

کەشناسی هەرێم: باران بارین دەستپێدەکاتەوە

reset font size increase font size

کەشناسیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ و سبەی بارستە هەوایەکی سارد ناوچە جیاجیاکانی هەرێم دەگرێتەوە و لە کاتی باران بارین ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزوخۆڵ هەیە.

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و خێرایی "با " زیاد دەکات، و ئەگەری بارانی بەهاری لە ماوەیەکی کورتخایەندا لە هەندێک ناوچەی شاخاوی هەیە.

دەربارەی کەشی سبەی دووشەممە دەڵێت، پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە و بارستە هەوایەکی سارد و فێنک ناوچە جیاجیاکانی هەرێم دەگرێتەوە، لەکاتی باران بارین ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزوخۆڵ لە چینە بەرزەکانی کەشی هەرێم هەیە،

هاوکات، لەناوچە سنورییەکانیش باران بارین و تەرزە بارین بە شێوەی گەواڵە بارانی بەهاری لەگەڵ بوونی هەورە بروسکە دەبێت.

دەشڵێن، کاریگەری ئەو بارستە هەوا ساردە تا چەند ڕۆژێک لەسەر ناوچەکە دەمێنێتەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.