بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم ڕایگەیاند، لەگەڵ ڕوسیا و چەند وڵاتێکی دیکەدا، گفتوگۆیان لەبارەى گواستنەوەی یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئێران بۆ دەرەوەی ئەو وڵاتە کردووە.
ڕافائیل گرۆسی، بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی ئەسۆشێتد پرێس رایگەیاند، گواستنەوەى یۆرانیۆمە پیتێنراوەکە لە ئێرانەوە بۆ وڵاتێکى دیکە هەنگاوێکى گرنگە.
گوتیشى، ئاژانسەکەمان دەیەوێت پشکنین بۆ هەردوو وێستگەی نەتەنزو فۆردۆ بکات، کە بڕێکی زۆر یۆرانیۆمى پیتێنراویان تێدا کۆکراوەتەوە.
دەشڵێت، ئێران خاوەنی 440.9 کیلۆگرام یۆرانیۆمی پیتێنراوە ئەوەش نزیکە لەوەى بتواندرێت چەکى ئەتۆمى پێ بەرهەم بهێندرێت.