ڕێكخراوی ده‌ریاوانیی نێوده‌وڵه‌تیی ڕایگه‌یاند، به هۆی باری نه شه‌ڕ نه ئاشتی له نێوان ئێران و ئه‌مریكا و به‌رده‌وامیی ناسه‌قامگیریی له گه‌رووی هورمزدا، جوڵه‌ی كه‌شتیوانیی نێوده‌وڵه‌تیی په‌كی كه‌وتووه و نزیكه‌ی 1600 كه‌شتیی بازرگانیی له گه‌رووه‌كه‌دا گیریان خواردووه و ناتوانن به‌ره و شوێنی مه‌به‌ستیان بڕۆن.
ڕێكخراوه‌كه ئاشكرای ده‌كات، له سه‌ره‌تای جه‌نگی ئه‌مریكا و ئێران له 28ـی شوبات، 32 كه‌شتیی به موشه‌ك هێرشیان كراوه‌ته سه‌ر، به‌وهۆیه‌وه 10 كه‌شتییوان كوژراون و 12ـی دیکەش برینداربوون.
ڕێكخراوی ده‌ریاوانیی نێوده‌وڵه‌تیی داوا له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی ده‌كات، چاره‌سه‌ری ڕیشه‌یی و ڕێوشوێنی پێویست بگیرێته‌به‌ر بۆ لابردنی به‌ربه‌سته‌كانی جوڵه‌ی ده‌ریاوانیی له گه‌روی هورمز، تا دۆخه‌كه ئاسایی ببێته‌وه.