ئەمڕۆ پێنجشەممە، 7ـی ئایاری 2026، ئایشە گوڵ دۆغان، گوتەبێژی دەم پارتی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنووسیدا، ڕایگەیاند، "زۆر گرنگە دەرفەت بدرێتە ئۆجالان بە شێوەیەکی یاسایی وەک کارەکتەرێکی سەرەکیی ڕۆڵی لە پرۆسەی بنیاتنانی ئاشتیدا هەبێت".
گوتیشی، هەنگاوە یاساییەکانی پرۆسەی چارەسەریی دواکەوتوون و بەبێ ئەو هەنگاوانەش پرۆسەکە توشی چەقبەستوویی دەبێت.
گوتەبێژەکەی دەم پارتی باسی لە دیدارەکانی عەبدوڵا ئۆجالان کرد و ڕایگەیاند، زیاتر لە مانگێکە ڕێگە نادرێت دیداری لەگەڵ بکرێت، هیواشی خواست بەمزووانە ڕێگە بە شاندی ئیمرالی بدرێت سەردانی بکەن.
سێشەممەی ڕابردوو، دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی گشتیی مەهەپە، لە لێدوانێکدا باسی لەوە کردبوو، پێویستە عەبدوڵڵا ئۆجالان بکرێتە ڕێکخەری پرۆسەی چارەسەریی.