فەرمانگەی تەکنۆلۆژیای زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیاند، تیمەکان توانیویانە هێرشێکی ئەلیکترۆنیی گەورە بۆ سەر پۆرتالی خزمەتگوزاریی رووناکی پووچەڵ بکەنەوە، کە لە رۆژانی 15 و 16ی شوباتدا کراوە.
باسی لهوهشكردووه، هێرشەکە پێکهاتبوو لە نزیكەی 10 شەپۆلی یەک لەدوای یەک، کە هەر شەپۆلێک قەبارەی داتاکەی گەیشتووەتە نزیكەی 180 گێگابایت لە چرکەیەکدا، هێرشەكه لە رێگەی هەزاران ئایپی (IP)ی جیاواز لە سەرانسەری جیهاندا و ملیۆنان داواکاریی ئۆتۆماتیکییەوە کراوە.
فەرمانگەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، دەستبەجێ سیستمی وەڵامدانەوەی رووداوەکانیان کارا کردووە و سهرچاوهی هێرشهكانیان بلۆككردووه.