ئەمڕۆ یەکشەممە، ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئەنجامەکانی وەرگرتنی دەرچووانی پۆلی دوانزەی ئامادەیی لە زانکۆ و پەیمانگاکان بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٦-٢٠٢٧) ڕادەگەیەنێت.
بەپێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتەکە، ڕاستەوخۆ دوای ئاشکراکردنی ئەنجامەکان، پرۆسەی خوێندنی قۆناغی یەکەم لە زانکۆ و پەیمانگاکان دەستپێدەکات، و داوا لە قوتابییە وەرگیراوەکان دەکرێت بێ دواکەوتن ڕێکارەکانی تۆمارکردن و دەستبەکاربوونیان لە ناوەندەکانی خوێندن دەست پێ بکەن. لە بەرانبەریشدا، سەرجەم زانکۆ و پەیمانگاکان ئامادەکاریی تەواویان بۆ پێشوازیکردن لە خوێندکارانی نوێ ئەنجام داوە.
ئامار و وردەکارییەکانی پڕکردنەوەی زانکۆلاین
لە پرۆسەی ئەمساڵدا، کۆی گشتیی ٤٠ هەزار و ٧١٦ دەرچووی پۆلی دوانزە مەرج و مافی پڕکردنەوەی زانکۆلاینیان هەبوو، کە بەسەر بەشە جیاوازەکاندا دابەش بوون:
زانستی: ٣٠ هەزار و ٨٤٧ دەرچوو
وێژەیی: ٧ هەزار و ٩٢٣ دەرچوو
پیشەیی: ١ هەزار و ٢٤٠ دەرچوو
خوێندنگە نێودەوڵەتییەکان: ٧٠٦ دەرچوو
پێشتر وەزارەتی خوێندنی باڵا ماوەی پێشکەشکردنی لە ڕێگەی زانکۆلاینەوە تاوەکو ٢٦ی ئەیلوول درێژ کردبووەوە، هەروەها پرۆسەی پێشکەشکردن بۆ زانکۆ و پەیمەکە تایبەتەکانیش لە ١٦ی ئەیلوولەوە دەستی پێکردبوو.