به‌هۆی هه‌ڕه‌شه به‌رده‌وامه‌كانی ئه‌مریكا بۆ دوورخستنه‌وه‌ی مالكی، بڕیاره ئه‌مڕۆ چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی شیعه‌كان كۆببنه‌وه و پرسی مانه‌وه یان دوورخستنه‌وه‌ی مالكی له كاندید بۆ پۆستی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق یه‌كلایی بكه‌نه‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی سیاسی هاوپه‌یمانیی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی بۆ ئاژانسی شه‌فه‌ق نیوز ئاشكرایكرد، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 19-2 ئه‌و واده‌یه كۆتایی دێت كه ئیداره‌ی ئه‌مریكا بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران و گۆڕینی نوری مالكی به كه‌سێكی دیكه دیاریی كردبوو.
ده‌شڵێت، بڕیاره هه‌ر ئه‌مڕۆ هاوپه‌یمانیی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی پرسه‌كه یه‌كلایی بكه‌نه‌وه و بڕیاری كۆتایی بده‌ن.
پێشبینی ئه‌وه‌شیكردووه، به‌هۆی ناڕه‌زایه‌تیی ئیداره‌ی ئه‌مریكا له‌سه‌ر كاندیدی پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران و هۆشدارییه تونده‌كانی، له كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆدا بڕیاری گۆڕینی نوری مالكی بدرێت به كه‌سێكی دیكه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراقیش له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه، فوئاد حسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه له واشنتن پێیان راگه‌یاندووه ئه‌گه‌ر نوری مالكی ببێته‌وه به سه‌رۆكوه‌زیران، سزای توندی دامه‌زراوه گرنگ و هه‌ستیاره‌كانی ده‌وڵه‌تی عێراق ده‌ده‌ن و چاو به په‌یوه‌ندیی و هاوكارییه‌كانی، واشنتن بۆ به‌غدادیش ده‌خشێننه‌وه.