سەرۆکی ئەمریکا لە تروس سۆشیال بڵاویکردەوە: "دەمەوێت بە هەمووان ڕابگەیەنم، ئەمریکا و ئێران، لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا، گفتوگۆیەکی زۆر باش و بەرهەمداریان کردووە سەبارەت بە دۆزینەوەی چارەسەرێکی گونجاو بۆ کۆتایهێنان بە ململانێکانمان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست".
دەشڵێ: وەزارەتی جەنگم ڕاسپاردووە هەموو هێرشێکی سەربازی بۆ سەر کەرتی کارەبا و ژێرخانی وزەی ئێران بۆ ماوەی پێنج ڕابگرێت و ئەم هەفتەیە کۆبوونەوەکانمان لەگەڵ ئێران بەردەوام دەبێت.