جه‌نگی ئه‌مریكا و ئیسرائیل دژی ئێران پێ ده‌نێته ڕۆژی 38ـه‌مینه‌وه، سوپای ئه‌مریكاش ده‌ڵێت، هه‌زاران ئامانجیان له‌ناو ئێران‌دا بۆردومان كردووه.
فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا سێنتكۆم ڕایگه‌یاند، له ڕۆژی 28ـی شوبات و ده‌ستپێكی ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییه‌كانیان بۆ سه‌ر ئێران تا ئێستا، زیاتر له 13 هه‌زار ئامانجی جۆراوجۆریان له ناو ئێران‌دا خاپوركردووه.
ده‌شڵێت، له ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییه‌كانیاندا 155 كه‌شتیی جه‌نگیی ئێرانی‌یان تێكشكاندووه.
هاوكات، پیت هێگسیس، وه‌زیری جه‌نگی ئه‌مریكا هۆشداریی توندیی دایه ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران و ده‌ڵێت، ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییه‌كانیان دژی ئێران به‌رفراوانتر ده‌كه‌ن و ده‌بێت ئێرانیه‌كان ڕۆژی سێشه‌ممه چاوه‌ڕوانی هێرشی زیاتر و توندتر بكه‌ن.