ڕاستەوخۆ

ئێران هەناردەکردنی سەرجەم بەرهەمە پترۆکیمیاییەکانی ڕاگرت

reset font size increase font size

ئاژانسی هەواڵی ئیسنا ڕایگەیاند، بەهۆی ئەو زیانە گەورانەی لە ئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا بەر دامەزراوە پیشەسازییەکان کەوتووە، دەسەڵاتدارانی ئێران بڕیاریانداوە هەناردەکردنی سەرجەم بەرهەمە پترۆکیمیاییەکانی وڵاتەکەیان تاوەکو کاتێکی نادیار ڕابگرن.

بە گوێرەی ئاژانسەکە، بڕیارەکە بە مەبەستی دابینکردنی پێداویستیی ناوخۆیی دراوە، بەتایبەت دوای ئەوەی لە چوارچێوەی گرژییەکانی ئەم دواییەدا، ئیسرائیل بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشکردنە سەر کۆمەڵگەی پترۆکیمیاییەکانی عەسەلووییە و ماشەهر ڕاگەیاند.

ئاماژە بەوەشکراوە، زیانێکی زۆر بە دامەزروە پیشەسازییەکانی ئێران گەیشتووە و بەهۆیانەوە کارکردن زیاتر لە 50 کۆمەڵگەی پیشەسازیی وەستاوە، کە پێشبینی دەکرێت ئەم دۆخە کاریگەرییەکی نەرێنی گەورەی لەسەر پیشەسازییەکانی پلاستیک و بازاڕی کار لە ناوخۆی ئێراندا دروست بکات.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.