ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویکردەوە، دوایی ئەوەى بەهۆى گرژییەکانى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست هەناردەى نەوت لە بەشێک لە وڵاتان ڕایگرا بڕیارە بەمزیکانە هەناردەى نەوتى عێراق لەڕێگاى سوریاوە بۆ بازاڕەکانى جیهان دەستپێبکاتەوە.
لەوبارەوە ئەحمەد قوباجی، بەرێوەبەرى کۆمپانیای نیشتمانیی نەوتی سوریا بە ئاژانسەکەى ڕاگەیاندووە: یەکەم کاروانى نەوت لە ڕێگای پاڵاوگەی بانیاسەوە گواستراوەتەوە و بەهۆیەوە نزیکەی 500 هەزار تۆن نەوت هەناردەکراوە.
گوتوشیەتى: بەشێک لەو نەوتە بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا لە سوریا بەکاردەهێنرێت و ئەوەی دیکەشى لەڕێگەی دەریاوە هەناردەى بازاڕەکانى جیهان دەکرێت.
پێش جەنگ عێراق ڕۆژانە نزیکەی سێ ملیۆن و 500 هەزار بەرمیل نەوتی هەناردە دەکرد.