ڕاستەوخۆ

هەناردەکردنی غازی ئێران بۆ عێراق دەستیپێکردەوە

reset font size increase font size


وه‌زاره‌تی كاره‌بای عێراق ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی غازی ئێرانی بۆ وێستگه‌كانی كاره‌با له‌ عێراقدا راگه‌یاند، كه‌ ڕێژه‌كه‌ی حه‌وت ملیۆن مه‌تر سێجایه‌ له‌ رۆژێكدا.

ئه‌حمه‌د موسا، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌بای عێراق له‌ لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ی سه‌باح رایگه‌یاندوه‌، تۆڕی کارەبای نیشتمانی لە پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبادا جێگیر بووە، دەستپێکردنەوەی هاوردەکردنی غازی ئێرانیش هۆکار بووە لە کارپێکردنەوەی وێستگەی کارەبای بەسمایە و وێستگەی مەنسووریە لە پارێزگای دیالە.

ئاماژەی بەوەشکردوە، وەزارەتی کارەبا کاردەکات بۆ بەرزکردنەوەی هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی نەوت بۆ بەڕێوەبردنی بەکارهێنانی گازی ناوخۆ و سووتەمەنی ناوخۆیی بۆ دڵنیابوون لە کارپێکردنی بەردەوامی وێستگەکانی کارەبا بەبێ پچڕان.

ئەمەش لە کاتێکدایە، زیاتر لە دوو مانگە، بەهۆی دۆخێکی لەناکاوەوە هەناردەی غازی ئێران بۆ عێراق ڕاگیرا، هەفتەی ڕابردوو عێراق شاندێکی ناردە تاران بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی غازی ئێران.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.