هەرێمی کوردستان ماوه‌ی 18 ساڵه پاره‌ی به‌شه خۆراكی مانگانه‌ی بۆ به‌غداد نه‌ناردووه، به‌وهۆیه‌وه به‌غداد بۆ دانه‌وه‌ی ئه‌و قه‌رزه، بڕی پاره‌ی وه‌رگرتنی به‌شه‌خۆراكی له‌سه‌ر هاووڵاتیان زیادكردووه.
پێشتر ئەو پارەیەی هاووڵاتیان دەیاندا بە بریکارەکانی خۆراک، بۆ هەرکەسێک بڕەکەی 750 دینار بوو، لەم 750 دینارە 359 دیناری بۆ بریکارەکەیە و ئەوەی دەمێنێتەوە کە 355 دینارە، دەبێت بگەڕێنرێتەوە بۆ وەزارەتی بازرگانیی عێراق، ئەم پارەیە مانگانە زیاتر لە یەک ملیار و 634 ملیۆن دینار دەکات، بەڵام هەرێمی کوردستان لەماوەی 18 ساڵی ڕابردوودا ئەم پارەیەی نەگەڕاندووەتەوە و بووەتە قەرزێک بەبڕی زیاتر لە 117 ملیار دینار.
نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، تێچووی گواستنه‌وه‌ی به‌شه‌خۆراك له كۆگاكانه‌وه بۆ لای بریكاره‌كان و پاداشتی فه‌رمانبه‌ران و كاری چاككردنه‌وه له ئه‌ستۆی وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق بووه، به‌ڵام خه‌رجی نه‌كردووه، بۆیه ئه‌و پاره‌یه‌ی له هه‌رێم كۆكراوه‌ته‌وه بۆ ئه‌و مه‌به‌ستانه خه‌رجكراون.