سندوقی گەڕاندنەوەی پارەکانی عێراق ڕایگەیاند، بڕی 13 ملیۆن دۆلاری بلۆککراوی عێراق لە بانکی فەرەنساوە گەڕێنراوەتەوە و خراوەتە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی.
محەمەد لامی، سەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی سندوقی گەڕاندنەوەی پارەکانی عێراق ڕایگەیاند، لە میانی سەردانی شاندی باڵای عێراق بە سەرۆکایەتیی عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ پاریس، لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی شاندەکە و بە هەوڵی سەرۆکی سندوقی گەڕانەوەی پارەکانی عێراق و سەرۆکی دەستەی دەسپاکی، بە هەماهەنگیی دادگاکانی فەرەنسا و بانکی عەرەبی سویسری، بڕی 13 ملیۆن دۆلاری بلۆککراوی عێراق لە بانکی فەرەنساوە گەڕێنراوەتەوە و خراوەتە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی عێراق.
سەرۆکی سندوقی گەڕاندنەوەی پارەکانی عێراق ئاماژەی بەوەش دا، سندوقەکە کار دەکات بۆ گەڕانەوەی ئەو سامان و پارانەی عێراق کە پێش ساڵی 2003 بەهۆی گەندەڵی یان ڕێکاری دیکەوە لە بانکی ئەوروپا و ژمارەیەک بانکی تردا دەستیان بەسەردا گیراوە.