ڕاستەوخۆ

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بۆ خوار 97 دۆلار دابەزی

reset font size increase font size

دوای ئەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا ئاستی ١٠٠ دۆلاری تێپەڕاند، ئەمڕۆ نرخەکەی بەراورد بە ڕۆژانی پێشوو بەڕێژەی نزیکەی %٤ دابەزی و بە کەمتر لە ٩٧ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

بەپێی دوا ئامارەکانی بازاڕی وزە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بۆ ٩٦ دۆلار و ٧٨ سەنت دابەزیوە. هاوکات نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی تەکساسی ئەمریکیش گەیشتووەتە ٨٩ دۆلار و ٣١ سەنت.

ئەم دابەزینەی نرخەکان لە کاتێکدایە کە ئاڵۆزییە سەربازییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران بەردەوامن و گرژییەکانی گەرووی هورمز، بابولمەندەب و دەریای سوور بەهۆی هێرشەکانی حوسییەکانەوە لە لووتکەدان.

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.