سەرچاوەیەکی فەرمی لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەو هەواڵ و دەنگۆیانەی ڕەت کردەوە کە باس لە ڕادەستکردنی پێشوەختەی لیستی مووچەی مانگی نۆ بە بەغدا دەکەن و جەختی کردەوە کە ئەو زانیارییانە دوورن لە ڕاستییەوە.
لە لێدوانێکدا بۆ (نوچە تیڤی)، سەرچاوەکەی وەزارەتی دارایی ئاشکرای کرد کە تیمی پشکنینی مووچە تا ئێستا لە هەولێرن و لیستەکەش هەر لە هەرێمدا ئامادە دەکرێت.
سەبارەت بە کاتی ناردنیشی، سەرچاوەکە ئەوەی خستە ڕوو کە بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ تیمی تایبەتی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێم بەرەو بەغدا بەڕێ بکەون بە مەبەستی ڕادەستکردنی فەرمیی لیستی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی ئەیلوول.