ڕاستەوخۆ

تاوانبارانی دزی سه‌ده‌ سزای 10 ساڵ زیندانیكردنیان بۆ ده‌رچوو

reset font size increase font size

دادگای عێراقی سزای 10 ساڵ زیندانیكردنی بۆ تاوانبارانی دزی سه‌ده‌ ده‌ركرد كه‌ تاوانبارن به‌ دزینی سامانی گشتیی و بردنی بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات.

ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عێراق له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا ده‌ڵێت، دادگا‌ی تاوانه‌كان بۆ روبه‌ڕووبونه‌وه‌ و نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵیی سزای هه‌ریه‌ك له‌ به‌ڕێوه‌به‌رانی پێشووی  كۆمپانیای ئه‌نسارو رایه‌ و میزانی  ده‌ركردووه كه‌ تاوانبارن به دزینی سامانی گشتیی و سپارده‌ی باج و ‌بردنه‌ ده‌ره‌وه‌ی بۆ كڕینی موڵك و ماڵ و ئۆتۆمبێلی گرانبه‌ها له ‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات.

 ده‌شڵێت، سزاكان به‌پێی ماده‌ی 36  له ‌یاسای رووبه‌ڕووبونه‌وه ‌و قه‌ده‌غه‌كردنی سپیكردنه‌وه‌ی پاره ‌و پشتیوانیكردنی تیرۆر ژماره‌ 39ی ساڵی 2015  له‌یاسای سزادانی عێراقی دژی تاوانباران ده‌ركراوه. ‌

پێشتریش دادگای عێراقی سزای 6 ساڵ زیندانیكردنی بۆ رائید جوحی به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوو ده‌ركردبوو، هه‌یسه‌م جبوری په‌رله‌مانتاری خولی پێشووش به‌ 3 ساڵ سزا درابوو.

دۆسیه‌ی دزی سه‌ده‌، وه‌ك یه‌كێك له‌ گه‌وره‌ترین تاوان و كاره‌ نا یاساییه‌كانی مێژووی دارایی عێراق داده‌نرێت، له‌و دۆسیه‌‌دا پێنج  كۆمپانیا له‌ نێوان ساڵانی 2021 بۆ 2022 ،  سێ تریلیۆن و 700 ملیار دیناری عێراقی كه‌ نزیكه‌ی 2 ملیار و 500 ملیۆن دۆلار ده‌كات، به‌ فرتوفێڵ و له‌ رێگه‌ی سه‌دان چه‌كی بانكیی ساخته‌وه‌ برده‌ ده‌ره‌وه‌ی عێراق.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.