ڕاستەوخۆ

لە هەندێک ناوچەی عێراق ئاستی ئاوی ژێرزەوی 100 مەتر دابەزیووە

reset font size increase font size

بەڕێوەبەری گشتیی ئاوی ژێرزەویی عێراق راگەیاند، بەهۆی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا و زیادبوونی گوشار لەسەر سەرچاوە ئاوییەکان، ئاستی ئاوی ژێرزەوی لە هەندێک ناوچەی عێراق و هەرێمی کوردستان 100 مەتر دابەزیووە.

د. مەیسەم عەلی دەڵێ، لە ناوچەکانی گوێڕ (پارێزگای هەولێر)، شێخان (دهۆک)، شنگال و تەلەعفەر (نەینەوا)، و دەوورووبەری کەرکوک، ئاستی ئاوی ژێرزەوی 60 بۆ 70 مەتر و لە هەندێک شوێنیش تاوەکو 100 مەتر دابەزیوە.

ئاماژە بەوەشدەکات، پارێزگاکانی نەجەف، موسەننا، کەربەلا، سەڵاحەدین و دیالەش هەمان کێشەی دابەزینی ئاستی ئاوی ژێرزەوییان هەیە.

هەروەها دەشڵێ، لە پێنج ساڵی رابردوودا خواست لەسەر ئاوی ژێرزەوی بۆ مەبەستی کشتوکاڵ زۆر زیادیکردووە، ئەوان لە رێگەی ئامێری پێشکەوتووی ئەلیکترۆنییەوە چاودێریی ئاستی ئاوی بیرەکان دەکەن و لە زۆرینەی حەوزە ئاوییەکاندا ''دابەزینێکی مەترسیدار'' تۆمارکراوە.

عێراق یەکێکە لەو وڵاتانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە زۆرترین کاریگەریی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوای لەسەرە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.