بڕیارە سبەی، مانۆڕێکی هاوبەشی دەریایی لەنێوان هێزە دەریاییەکانی ئێران و روسیا لە دەریای عومان و باکووری زەریای هیند بەڕێوەبچێت.
حەسەن مەقسودلو، وتەبێژی مانۆڕە هاوبەشەکەی ئێران و روسیا رایگەیاند، مانۆڕەکە راهێنانی سەربازییە بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و هەماهەنگیی زیاتر بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشە ئەمنییەکان.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم هەنگاوە نیشانەی گرنگیی هەردوو وڵاتە بە گۆرانکارییەکان و هەروەها بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەکانه لە ناوچەکە و سەقامگیریی ئاسایشی گواستنەوەی دەریاییە.
ئەلێکسی سێرگیێڤ، پلەداری هێزە دەریاییەکانی رووسیا، ئامادەبوونی هێزەکانی وڵاتهكهی لە مانۆڕەکە راگەیاند و وتی، پەیوەندییەکانی نێوان تاران و مۆسکۆ لە ئاستێکدایە، دەتوانن پێکەوە بەسەر هەڕەشە دەریاییەکاندا زاڵ بن، ئامادەیی وڵاتەکەشی بۆ ئەنجامدانی راهێنانی تایبەت لە هەموو ناوچەکاندا نیشان دا.
ئهو مانۆڕە لە کاتێکدایه کەشتییە فڕۆکەهەڵگرەکانی ئەمریکا بە پشتیوانی هێزی دەریایی ئەم وڵاتە لە ناوچەکە جێگیربوون. رۆژی رابردووش، هێزی دەریایی سوپای پاسدارن مانۆڕێکی سەربازیی لە گەرووی هورمز ئهنجامدا.