ڕاستەوخۆ

رووسیا و چین چەندین ڕێککەوتننامەی گرنگ واژۆ دەکەن

reset font size increase font size

سەرۆکی ڕووسیا و سەرۆکی چین لە کۆبوونەوەیەکی لووتکەدا لە پەکین، جەختیان لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانیان کردەوە و ڕایانگەیاند، هاوکارییەکانیان لەم دۆخە ئاڵۆزەی جیهاندا گرنگییەکی تایبەتی هەیە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ماڵپەڕی فەرمیی کرێملین، ڤلادیمیر پوتین بە بانگهێشتی شین جین پینگ گەیشتە پەکین، کە هاوکاتە لەگەڵ تێپەڕبوونی 25 ساڵ بەسەر واژۆکردنی پەیماننامەی دراوسێیەتیی باش و هاوکاریی نێوان هەردوو وڵات.

پوتین لە کۆبوونەوەکەدا ڕایگەیاند، ئەم پەیماننامەیە بنەمای گەشەپێدانی پەیوەندییەکانیانە و ئاماژەی بەوە کرد، قەبارەی بازرگانیی نێوانیان لە چارەکە سەدەی ڕابردوودا 30 هێندە زیادی کردووە.

لەلایەکی دیکەوە، شین جین پینگ، سەرۆکی چین، ستایشی خۆڕاگری و ئازایەتیی هەردوو وڵاتی کرد لە پاراستنی دادپەروەریی نێودەوڵەتیدا.

سەرۆکی چین ئاماژەی بەوەش کرد، لە ناو جەرگەی گۆڕانکارییە خراپەکانی جیهاندا، پەیوەندییەکانیان ڕۆژ لە دوای ڕۆژ گرنگتر دەبێت. بڕیارە دوای کۆبوونەوەکان، بەیاننامەیەکی هاوبەش و چەندین ڕێککەوتننامەی وەزاری و حکومی لە بوارە جیاوازەکاندا واژۆ بکرێن، هەروەها هەردوو سەرۆک بەشداریی لە مەراسیمی دەستپێکی 'ساڵانی پەروەردەیی ڕووسیا و چین' بکەن.

هەرێمی کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.