بەڕێوەبەرایەتی بازرگانیی دانەوێڵەی هەولێر بڵاویکردەوە، سایلۆی شارەکەمان دەستى بە دابەشکردنی چەکی پارەی گەنمی جوتیاران کردووە و لە ئێستادا دەتوانن لە یەکێک لە بانکە عێراقییەکان پارەکەیان وەربگرن.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، داوا لەو جوتیارانە دەکەین کە گەنمیان ڕادەستی سایلۆی هەولێر کردوە بچن چەکی پارەکانیان وەربگرن.
دەشڵێن، لەمڕۆوە پڕۆسەی دابەشکردنی چەکی پارەکە دەستپێدەکات.
باسلەوەشکراوە، لەم قۆناغەدا ئەو جوتیارانە چەکیان پێدەدرێت کە لە زنجیرە هەزار و 330 تا زنجیرەی هەزار و 368 دان.