ڕاستەوخۆ

لە ئێران سێ ژنی بەهایی سزا دران

reset font size increase font size

دەنگی دەستگیرکراوانی کورد و  ئێرانی لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند، دەوڵەتی ئێران لە چوارچێوەی هەڵمەتە بەردەوامەکانی بۆ سەرکوتکردنی ئازادییە ئاینییەکان، سێ ژنی پەیڕەوی ئاینی بەهایی بە ناوەکانی بەشار مستەفەوی، ناهید نەعیمی و دیدار ئەحمەدی ڕەوانەی گرتووخانەی کرمان کرد.

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتوە، هەر یەکێک لەم ژنانە، کە خەڵکی شارۆچکەی ڕەفسەنجانن، سزای چوار مانگ زیندانییان بە سەردا سەپێندراوە. ئاشکرایشی‌کردووە، یەکێک لەو ژنە سزادراوانە دووگیانە و ئەمەش مەترسییەکی جددیی لە سەر تەندروستیی خۆی و کۆرپەکەی دروست کردووە.

ڕێکخراوەکە ئاماژەی بەوەکردووە، هەرچەندە ئەم سی ژنە پێشتر لەلایەن دادگای تاوانەکانەوە بە بێتاوان ناسرابوون، بەڵام بەهۆی تانەی داواکاری گشتییەوە سزا دراون.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.