له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ڕایگه‌یاند، فوئاد حسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه، له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ سێرگی لاڤرۆڤ، هاوتا ڕوسییهكهی، تاوتوێی گرژییه سه‌ربازییه‌كان و هێرشی ئه‌مریكا و ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێرانیان كردووه.
به گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه، فوئاد حسێن به لاڤرۆڤی گوتووه، عێراق بووەتە یەکێک لەو وڵاتانەی ڕاستەوخۆ زیانی بەرکەوتووە و لەم ململانێیە بووەتە قوربانیی نەک بەشداربوو.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش كراوه، هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا، په‌ره‌سه‌ندنه سه‌ربازییه‌كان و كاردانه‌وه ئابوورییه‌كانی جه‌نگ تاوتوێ كراون.
فوئاد حسێن گوتوشیه‌تی، فراوانیی ململانێکان و چڕبوونەوەی هێرشەکان بووەتە سیمای جەنگەکە، دەشڵێت، داخستنی گەرووی هورمز و بەردەوامیی هێرشە سەربازییەکان هاتوچۆی دەریایی پەکخستووە.