وەزارەتی بەرگریی ئیمارات ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئێران سێ موشەكیی بالیستی و 129 فڕۆكەی بێفرۆكەوانی ئاڕاستە كردووین.
وەزارەتەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت، لە سەرەتای هێرشەكانەوە ئێران 189 موشەکیی بالیستی و 941 فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی ئاڕاستەی ئیمارات كردووە، بەهۆیانهوه، سێ هاوڵاتی پاکستانی گیانیان لەدەستداوە و 78 هاوڵاتی دیکەش بریندار بوون.
ئاماژە بەوەشدەکات، ئەمڕۆ بەرپەرچی سێ موشەکیی بالیستیان داوەتەوە و 129 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان ئاڕاستە کراوە، 121یان تەقێنراونەتەوە و لەناو خاکی وڵاتەكەیان كەوتووەتە خوارەوە.
ڕوونیشیکردووەتەوە، لە سەرەتای دەستپێکردنی هێرشەکانی ئێرانەوە، 189 موشەکیی بالیستی ئاڕاستەی ئیمارات كراون، 175 یان لەناوبراون و 13 یان کەوتوونەتە ناو دەریاوە، (1) موشەکیش لەناو خاکی وڵاتەکەیان كەوتووەتەوە خوارهوه، هەروەها 941 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان ئاڕاستەكراوە 876 فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئێرانیش رێگرییان لێکراوەو 65 لەو فڕۆکانە کەوتوونەتە ناو خاکی وڵاتەكەوە.