ڕاستەوخۆ

تەمویلی مووچەی مانگی ئابی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان خرایە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی

reset font size increase font size

وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە بڕی 831 ملیارو 666 ملیۆن دینار وەک تەمویلی مووچەی مانگی ئاب خرایە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتەکە لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، وەزارەتی دارایی فیدراڵ هاوشێوەی مانگەکانی ڕابردوو بڕی 120 ملیار دیناری وەک پشکی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتیی هەرێم بڕیوە، و بڕی 6 ملیارو 30 ملیۆن و 166 هەزار و 545 دیناریش لە شایستەی مووچەی مانگەکانی ڕابردووی خانەنشینانی شارستانی و سەربازیی نەناردووە. وەزارەتی دارایی هەرێم ئاماژەی بەوەش داوە که دوای تەواوکردنی ڕێکارەکان و وەرگرتنی پارەکە بەشێوەی کاش، لە نزیکترین کاتدا دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.