نرخی نەوت دوو رۆژە بەردەوامە لە دابەزین، و نرخی زێڕیش بۆ ئەمڕۆ دابەزینی بەخۆیەوە بینی.
ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخی نەوت بەردەوام بوو لە دابەزین، هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنتی دەریای باکور 52 سەنت دابەزی و بە 94 دۆلار و 27 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
نرخی نەوتی سوکی تەکساسیش یەک دۆلار و 4 سەنت دابەزی و بە 90 دۆلار و 24 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
بەهۆی ئەگەری بەڕێوەچوونی گەڕی دووەمی دانوستانەکانی نێوان ئێران وئەمریکا، ئەمەش بووەتە هۆی دابەزینی نرخی نەوت بۆ دوو ڕۆژی یەک لەدوای یەک.
هەرچی دەربارەی نرخی زێڕیشە، دوای ئەوەی گەیشتە بەرزترین ئاستی یەک مانگی ڕابردووی خۆی، ئەمڕۆ چوارشەممە نرخەکەی دابەزی و یەک ئۆنسە زێڕ بە 4828 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.