ڕاستەوخۆ

نرخی نەوت لە بازاڕە جیهانییەکاندا ئاستی 100 دۆلاری بۆ هەر بەرمیلێک تێپەڕاند

reset font size increase font size

بەردەوامیی هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا بۆ سەر پێگە سەربازییەکانی ئێران و وەڵامدانەوەکانی ئێران و بە ئامانجگرتنی بنکە و بارەگاکانی ئەمریکا لە وڵاتانی ناوچەکە، نرخی نەوتی خامی لە بازاڕە جیهانییەکاندا بە شێوەیەکی خێرا بەرز کردەوە و سەرووی 100 دۆلاری بۆ هەر بەرمیلێک تۆمار کرد.

پێش دەستپێکردنی ئەم گەڕە نوێیەی پێکدادانە سەربازییەکانی نێوان واشنتن و تاران، نرخی بەرمیلێک نەوت لە دەوروبەری 72 دۆلاردا جێگیر بوو، بەڵام لەگەڵ ڕوودانی ئاڵۆزییەکان و بەئامانجگرتنی ڕێڕەوە ئاوییەکاندا، نرخی هەر بەرمیلێک نەوت زیاتر لە 30 دۆلار هەڵکشاوە.

ئەم بەرزبوونەوە خێرایەی نرخی نوت، کە زیاتر بەهۆی پەککەوتنی هاتووچۆی کەشتیوانی لە گەرووی هورمزدا ڕوویداوە، شڵەژانی زۆری لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکاندا دروست کردووە و نیگەرانیی جیهانیی لێکەوتووەتەوە سەبارەت بە گرانبوونی سوتەمەنی و سەکەتەکانی خۆراک لە سەرانسەری جیهاندا.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.