ڕاستەوخۆ

هاتوچۆی کەشتییە بازرگانی و نەوتییەکان لە گەرووی هورمزدا نزیک بووەتەوە لە سفر

reset font size increase font size

داتاکانی کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی چاودێریکردنی هاتوچۆی کەشتیوانی ئاشکرایان کرد کە ژمارەی ئەو کەشتییانەی دوێنێ لە گەرووی هورمزەوە تێپەڕیوون، دابەزیوە بۆ نزمترین ئاستی خۆی لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوودا.

بە گوێرەی ئامارەکان، لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا تەنیا یەک کەشتیی نەوتهەڵگری زەبەلاح بە ناوی "نیو جاینت" کە هەڵگری دوو ملیۆن بەرمیل نەوتی خاو بووە، توانیوویەتی لە گەرووی هورمز دەربچێت و بەرەو چین بەڕێ بکەوێت، لە کاتێکدا هیچ کەشتییەکی دیکەی نەوت بەرەو ناوچەی گەرووکە نەجوڵاوە.

ئەم پەکخستنەی جوڵەی کەشتیوانی لە گەرووی هورمزدا لە کاتێکدایە، لە بارودۆخی ئاساییدا ڕۆژانە نزیکەی 150 کەشتیی جۆراوجۆر لەو ڕێڕەوە ئاوییە ستراتیژییەوە تێدەپەڕین. شارەزایانی ئابووریی جیهانی ئەم دابەزینە بە نیشانەیەکی مەترسیداری پەککەوتنی شادەماری ئابووری و بازرگانیی جیهانی لە ناوچەکەدا دەستنیشان دەکەن.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.