لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی گەلی سوریا (پەرلەمان)، بە فەرمانێکی فەرمی یەکەمین دانیشتنی خولی نوێی پەرلەمانی وڵاتەکەی بۆ کاتێکی نادیار دواخست.
بەپێی بەڵگەنامەیەکی فەرمی کە دەست نووچە تیڤی کەوتووە لەلایەن سەرۆکایەتی کۆماری عەرەبی سوریا - لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی گەل لە ڕێککەوتی ٥ـی تەممووزی ٢٠٢٦ دەرچووە، بڕیاری ژمارە (٤٠)ـی ساڵی ٢٠٢٦ بە سەرپەرشتی و ئیمزای سەرۆکی لیژنەکە، دکتۆر محەمەد تەها ئەلئەحمەد دەرکراوە.
تێیدا لە ماددەی یەکەمدا بە ڕوونی هاتووە کە بەستنی یەکەم دانیشتنی ئەنجومەنی گەل بۆ وادەیەکی دیکە دوا دەخرێت کە دواتر دیاری دەکرێت.
ئەم بڕیارە کتوپڕە لە کاتێکدایە کە وڵاتەکە لەژێر بارودۆخێکی هەستیاری سیاسی و ئەمنیدایە و لەسەر بنەمای بڕگە دەستوورییەکان، مەرسوومەکانی ژمارە (٦٦) و (١٤٣)ـی ساڵی ٢٠٢٥ و لەپێناو بەرژەوەندیی گشتیدا دراوە، چاوەڕوان دەکرێت لە ڕۆژانی داهاتوودا سەرۆکایەتی کۆمار یان لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەکان وادەیەکی نوێ بۆ سوێندخواردنی یاسایی پەرلەمانتاران و دەستبەکاربوونی خولەکە دیاری بکەن .
هەروەها جاوەڕواندەکرێت وادە نوێکە ڕەنگە گرێدراوی هەندێک ڕێککەوتنی سیاسی ناوخۆیی بێت.