وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە هاوکاریی دارایی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ مانگی ٥ (مایس)ـی ساڵی ٢٠٢٦ خراوەتە سەر هەژماری وەزارەتەکەیان.
بەپێی ڕاگەیەندراوی فەرمیی وەزارەتی پێشمەرگە، لە ئێستادا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بوودجە و بەرنامەکان (ژمێریاریی سەربازی) خەریکی ڕاپەڕاندنی ڕێکارە دارایی و ژمێریارییە پێویستەکانە بۆ ئامادەکردنی بڕە پارەکە.
وەزارەتەکە ئاشکرای کردووە کە پرۆسەی دابەشکردنی ئەو هاوکارییە داراییە لە ڕۆژی دووشەممە، ڕێککەوتی ٦ـی حوزەیرانی ٢٠٢٦، بە فەرمی دەستپێدەکات.