ڕاستەوخۆ

مەزڵوم عەبدی لە کۆبانێوە: بەڵێن دەدەین مافەکانی گەلی کورد مسۆگەر دەکەین

reset font size increase font size

مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە کۆبانێوە ڕایگەیاند، بەڵێن دەدەین، هەتا دوایی رۆژاڤا دەپارێزین و مافەکانی گەلی کورد مسۆگەر دەکەین.

مەزڵوم عەبدی، لە گوتارێکدا، وێڕای سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهیدان و هەموو خەڵکی کوردستان، جەختی کردەوە، کە ئاسایش و ژیانی ئێستایان لە سێبەری تێکۆشانی شەهیدانە.

هەروەها، داوای لێبوردنی کرد کە نەیانتوانیوە لە کاتی خۆیدا تەرمی شەهیدەکان بگەڕێننەوە کۆبانێ.

عەبدی ئاماژەی بەوەش کرد، لە گۆڕستانی شەهیدانی کۆبانیدا، شەهیدی هەر چوار بەشی کوردستان هەیە و کۆبانێش بۆ هەموو کوردستان شەهیدی داوە، هەر بۆیە شەهیدەکانمان شەهیدی دۆزی نەتەوەیین. گوتیشی: بەڵین دەدەین، هەتا دوایی رۆژاڤا دەپارێزین و مافەکانی گەلی کورد مسۆگەر دەکەین.

لە بارەی چارەنووسی گیراوەکانی شەڕی دواییش، فەرماندەی گشتیی هەسەدە ئاشکرای کرد، تا ئێستا بەشێک لە گیراوەکان ئازاد کراون و بڕیارە لە ماوەیەکی نزیکدا 300 کەسی دیکەش ئازاد بکرێن. عەبدی دووپاتی کردەوە، هەوڵەکانیان بەردەوامە بۆ ئەوەی سەرجەم گیراوەکان بگەڕێنەوە.

 ئەم سەردانەی مەزڵوم عەبدی لە کۆبانێوە لەکاتێکدایە، شاری کۆبانێ لە ماوەی ڕابردوودا و لە دوای هێرشی گروپە چەکدارەکانی سەر بە حکومەتی کاتیی سوریا، کەوتبووە ژێر گەمارۆیەکی توندەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.