بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی ڕایگەیاند، داوا لە هاوڵاتیان دەکەین بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت، بە ئۆتۆمبێل سەردانی نێو سەنتەری شار نەکەن.
بەڕێوبەرایەتییەکە، لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، لە ئێستادا بارگرانیی و قەرەباڵغییەکی زۆر بەهۆی نزیکبوونەوەی جەژنەوە لە سەنتەری شار و ناوبازاڕ دروست بووە، بە تایبەت لە شەقامەکانی پیرەمێرد، گۆڕەپانی سەرا و مەولەوی و کاک ئەحمەدی شێخ.
ئاماژە بەوەش کراوە، بۆ کەمکردنەوەی ئەو بارگرانیی و قەرەباڵغییەی هەیە، داوا لە هاوڵاتییان دەکەین ئەگەر بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت، بە ئۆتۆمبێل سەردانی ناو سەنتەری شار نەکەن.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، بە هەماهەنگی لەگەڵ لیژنەی ئەمنیی پارێزگای سلێمانی، لە ئێستادا شەقامەکانی مەولەوی و کاک ئەحمەدی شێخ لەکاتە پێویستەکاندا بەربەست دەکرێن بۆ کەمکردنەوەی قەرەباڵغیی.