ڕاستەوخۆ

قوتابخانە لە تەنیشت بنکەی سەربازی؛ چۆن میناب بووە تراژیدیایەکی جیهانی؟

reset font size increase font size

لە ڕۆژی یەکەمی هێرشە هاوبەشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، بۆردومانی قوتابخانەیەکی کچان لە شاری میناب بووە هۆی سەرنجی ڕای جیهانی.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکان، قوتابخانەی کچانی "شەجارە تەیبە" کاتژمێر ١٠:٤٥ بە کاتی ئێران بە مووشەکێکی تۆماهۆک بۆردومانکرا. لە ئەنجامی هێرشەکەدا لانیکەم ١٧٥ قوتابی کوژران و دەیان کەسی دیکەش برینداربوون.

قوتابخانەکە تەنها بە دیوارێک لە بنکەیەکی سەربازی ئێران جیاکرابووەوە. بەگوێرەی میدیای ئێران، لەو ناوچەیەدا یەکێک لە گەورەترین بنکە مووشەکییەکانی سوپای پاسداران هەبوو، کە چەند باڵەخانەیەکی سەربازی لەتەنیشت قوتابخانەکەدا بوون.

دەسەڵاتدارانی ئێران دەستبەجێ ئەمریکا و ئیسرائیلیان بە بەرپرسیارێتی هێرشەکە تاوانبارکرد، بەڵام هەردوو وڵات بەرپرسیارێتیان ڕەتکردەوە.

ئیسماعیل باغایی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ئەم ڕووداوەی بە "تاوانێکی ئاشکرای ئەمریکا" ناوبرد و داوای لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد هەنگاوی پێویست لەمبارەیەوە بگرن.

لە هەمان کاتدا، لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان ئاماژە دەدەن کە ڕەنگە قوتابخانەکە بەهۆی هەڵەی ئامانجگرتنەوە لەلایەن مووشەکەوە لێیدرابێت، هەرچەندە ڕووداوەکە هێشتا لەژێر لێکۆڵینەوەدایە.

لەبەرامبەردا مارک کانیان، عەقیدی خانەنشینکراوی هێزی دەریایی ئەمریکا، لە لێدوانێکیدا دەڵێت، "بیناکە چەند ساڵێک لەمەوبەر لە بەکارهێنانی سەربازییەوە گۆڕاوە بۆ قوتابخانە و دەکرێت ئەمریکا ئاگاداری ئەم گۆڕانکارییە نەبوبێت."

بەگوێرەی وێنە ئەرشیفکراوەکانی ماڵپەڕی قوتابخانەکە، پێش هێرشەکە، بەشێكی خوێندکاران لە گۆڕەپانی قوتابخانەکە کۆبوونەتەوە. ئەم وێنانە لەگەڵ ڤیدیۆ پشتڕاستکراوەکانی دەرەوەی بیناکەدا دوای هێرشەکە هاوتابوون.

لە یەکێک لە وێنەکاندا، ئەرکێکی ماڵەوەی قوتابییەک نیشان دەدرێت کە خۆی و برا بچووکەکەی وێنەکێشان بۆ کەسێک دەکەن کە بەرەو دیداری عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای پیشووی ئێران دەڕۆن.

لە مەراسیمی ناشتنی بە کۆمەڵی قوتابییەکاندا، دایکی یەکێک لە قوربانییەکان بە گریانەوە دەڵێت:
"
سەرۆکی ئەمریکا دەیگوت هاوکاری بۆ خەڵکی ئێران بەڕێوەیە؛ ئەمە بوو هاوکارییەکەی!"

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.