دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران ڕایگەیاند، سبەی دەروازەکە بە ڕووی هاتوچۆی هاوڵاتیان و گەشتیاریی و جموجۆڵی بازرگانیدا دەکرێتەوە.
لە ڕاگەیەنراوێکدا، دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران دەڵێت، ئاگاداری هەموو بازرگانان و کۆمپانیاکان و هاوردەکاران و هەناردەکاران و هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەکەینەوە، سبەی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران دەکرێتەوە.
بەهۆی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، دەروازەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران، بەهۆی باری ئەمنی و هێرشەکانەوە داخران، لە ئێستادا هاتوچۆی گەشتیاریی و جموجۆڵی بازرگانی لە دەروازەکان بەرەو ئاسایی بوونەوە دەڕۆن.