بەڕێوبەرایەتییەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژە بەوە دەکات، کاتژمێر 10:50 خولەکی شەوی ڕابردوو، لە ناحیەی کەورگۆسکی سەر بە قەزای خەبات لە سنوری پارێزگای هەولێر، لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی کۆن لەنێوان بنەماڵەیەک کە خاڵ و خوارزای یەکدین، شەڕە تەقە ڕوودەدات، بەم هۆیەوە شەش هاوڵاتی لە هەر دوو لای شەڕەکە کوژران و سێی دیکەش بریندار دەبن.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، "لە کاتی شەڕەکەدا هێزە ئەمنییەکان گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و توانیویانە ڕەوشەکە کۆنترۆڵ بکەن و ڕێگری لە پەرەسەندنی زیاتری ئاڵۆزییەکان بگرن".