ڕاستەوخۆ

وەزارەتی دارایی دەستپێکردنەوەی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی ڕاگەیاند

reset font size increase font size

وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان گشتاندنێکی فەرمی ئاراستەی سەرجەم وەزارەت و لایەنە نەبەستراوەکان بە وەزارەت کرد، بە مەبەستی دەستپێکردنەوەی ڕێکارەکانی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران لە پلە (10) بۆ پلە (1).

ئەم بڕیارە تایبەتە بەو فەرمانبەرانەی، کە لە ڕێککەوتی 1ی کانوونی دووەمی 2016ـەوە شایستەی پلەبەرزکردنەوە بوون، بەڵام بەهۆی بارودۆخی دارایی هەرێمی کوردستان و بڕیارەکانی پێشووی ئەنجوومەنی وەزیرانەوە پرۆسەکە ڕاگیرابوو.

بەپێی گشتاندنەکەی وەزارەتی دارایی، پرۆسەکە بەم شێوەیە دابەش کراوە:

پلەکانی (10 تاوەکو 4): ڕێکارەکانیان لە دەسەڵاتی وەزارەتەکان و فەرمانگەکاندا دەبێت لەڕێگەی پێکهێنانی لیژنەی تایبەتەوە.

پلەکانی (1، 2 و 3): ڕێکارەکانیان لە دەسەڵاتی وەزارەتی دارایی و ئابووریدا دەبێت (بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بودجە / میلاکات).

وەزارەتی دارایی وادەیەکی بۆ تەواوکردنی کارەکان دیاری کردووە و تەواوی لایەنەکانی راسپاردووە تاوەکو ڕێککەوتی 1ی تشرینی یەکەمی 2026 پرۆسەکە لە فەرمانگەکاندا بەڕێوە ببن، تاوەکو ببێتە کاری پێشینە بۆ جێگیرکردنی مافی فەرمانبەران و وەرگرتنی شایستە داراییەکانیان لە حکومەتی عێراقی فیدراڵ.

وزەرەتەکە جەختی کردووەتەوە، ئەگەر هەر وەزارەت یان فەرمانگەیەک لەم ئەرکەدا کەمتەرخەم بێت، بەرپرسیاریی یاسایی و کارگێڕیی دواکەوتنەکە دەکەوێتە ئەستۆ.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.