ڕاستەوخۆ

سوپای عێراق داوای ڕادەستکردنی چەک لە هاوڵاتیانی شنگال دەکات

reset font size increase font size

بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی میزۆپۆتامیا، درەنگی شەوی ڕابردوو سوپای عێراق چووەتە ناو ماڵی هاوڵاتیانی شنگال و داوای ڕادەستکردنی چەکەکانیانی کردووە.

ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم داواکارییە دوای ئەوە دێت هەر دۆینێ کاتژمێر سێی دوای نیوەڕۆ هیزەکانی سوپای عێراق کە هاوکات هەماهەنگییان لەگەڵ هێزەکانی ئاسایشی ئێزدخان هەیە، هێزیان ڕەوانەی بازگەی شەهید گەنجۆ کردووە و بنکەیەکی نوێیان لەوێ دروستکردووە.

ئەم جموجۆڵانەی سوپای عێراق دوای ئەوە دێت، هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ کەناڵی سی ئێن ئێنی تورکیدا هەڕەشەی هێرشکردنەسەر شنگالی کردبوو.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.