به گوێره‌ی پێشبینییه‌كانی كه‌شناسیی هه‌رێمی كوردستان، له سبه‌ینێوه شه‌پۆلێكی بارانبارینی دیكه ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێمی کوردستان ده‌گرێته‌وه و له‌ناوچه شاخاوییه‌كانیش به‌فر دەبارێت.
كه‌شناسی ده‌ڵێت، ئه‌مڕۆ ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور دەبێ و لە ناوچه شاخاوییه‌كانیش نیمچه هه‌ور ده‌بێت، پله‌كانی گه‌رما دوو پلە به‌رزده‌بنه‌وه به‌راورد به دوێنێ.
پێشبینیشی كردووه، سبه‌ی ئاسمان له ساماڵه‌وه ده‌گۆڕێت بۆ نیمچه هه‌ور و لە دره‌نگی شه‌ودا ده‌گۆڕێت بۆ هه‌وری ته‌واو، له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی كاریگه‌ریی شه‌پۆلێكی بارانبارین بۆ سه‌ر ناوچه‌كه.
ئه‌وه‌شی ڕوونكردووەتهوه، ڕۆژی پێنجشه‌ممه كاریگه‌ری بارانبارین به شێوه‌ی نمه‌باران و بارانی مامناوه‌ند له ناوچه جیاجیاكان ده‌بارێت و له ناوچه شاخاوییه‌كانیش ئه‌گه‌ری به‌فربارین هه‌یه.