ڕاستەوخۆ

چارەنووسی ژنێکی کورد دوای45ڕۆژ لە دەستگیرکردنی لەلایەن سوپای پاسدارانەوە بە نادیاری ماوەتەوە

reset font size increase font size

چارەنووسی پەروین (ئەختەر) ڕاسخ قزڵباش، ژنێکی کوردی تەمەن ٣٣ ساڵی خەڵکی ماکۆ لە پارێزگای ورمێ، دوای ٤٥ ڕۆژ لە دەستگیرکردنی لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی ئێرانەوە، تاوەکو ئێستاش بە دیاری نەکراوی و بێسەروشوێنی ماوەتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕاسخ قزڵباش لە ٢٨ی حوزەیرانی ڕابردوودا بەبێ بڕیاری دادوەر لەلایەن هێزەکانی ڕێکخراوی ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە لە شاری ورمێ دەستگیر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گوێزراوەتەوە.

سەرەڕای سەردانی بەردەوامی بنەماڵەکەی بۆ لای دامەزراوە ئەمنی و دادوەرییەکان بە مەبەستی بەدەستهێنانی زانیاری لەسەر دۆخی، بەرپرسانی ئێران ڕەتیان کردووەتەوە هیچ ڕوونکردنەوەیەک یان وەڵامێک لەبارەی شوێنی ڕاگرتنی، هۆکاری دەستگیرکردنەکەی و تۆمەتە ئاراستەکراوەکان بدەنەوە.

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.