مەزهەر محەممەد ساڵح، راوێژکاری دارایی سەرۆکوەزیرانی عێراق، ڕایگەیاند کە سەرەڕای قەیرانی قورسی دارایی کە بەهۆی ململانێ هەرێمییەکان و داخستنی گەروی هورمزەوە دروست بووە، حکومەت بە هەموو توانا و سەرچاوە بەردەستەکانەوە بەردەوامە لە کارکردن بۆ دابینکردنی مووچەی فەرمانبەران.
مەزهەر محەممەد ساڵح لە لێدوانێکدا بۆ میدیا فەرمییەکان ئاماژەی بەوە دا که بودجەی عێراق لە ئێستادا بە ڕێژەی ٩٠٪ پشت بە نەوت دەبەستێت.
ڕایگەیاند: "ئابووریی وڵات بەم شێوازە دابڕێژراوە و ناکرێت لە پڕێکدا بگۆڕدرێت؛ ئەمە کێشەیەکی پێکهاتەییە و دەوڵەت لەگەڵ تێپەڕبوونی کات و پێشکەوتندا خۆی دەگونجێنێت."