ڕاستەوخۆ

سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆتایی بە سەردانەکەی هێنا و گەڕایەوە بەغدا

reset font size increase font size

دوای بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک، محەممەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆتایی بە سەردانەکەی هێنا و گەڕایەوە بۆ بەغدای پایتەخت.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، سەرۆکوەزیران سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ گەڕایەوە بەغدا، ئەوەش دوای ئەوەی ئێوارەی ڕۆژی هەینی لەبەردەم کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان گوتاری عێراقی پێشکەش کرد.

سەرۆکوەزیرانی عێراق لە گوتارەکەیدا جەختی لەوە کردەوە کە بڕیاری جەنگ و ئاشتی تەنها لە دەستی دەوڵەتدا دەبێت، و ڕژدبوونی حکومەتەکەی دووپات کردەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی، چەسپاندنی سەروەریی یاسا، و بەهێزکردنی دامەزراوەکانی دەوڵەت بۆ ئەوەی شکۆیان بۆ بگێڕدرێتەوە و ئابوورییەکی گەشەسەند و هەمەچەشن بونیاد بنرێت.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.