ڕاستەوخۆ

گوتەبێژی پژاک: هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە هیچ پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆی بە داهاتووی پژاکەوە نییە

reset font size increase font size

ڕێوار ئاودانان، گوتەبێژی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان پژاک لە گفتوگۆیەکی تایبەت لەگەڵ ماڵپەڕی ئامارگی، سەبارەت بە پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا و کاریگەرییەکانی لەسەر پژاک رایگەیاند، پژاک لە ڕووی سیاسی و رێکخراوەییەوە سەربەخۆیە و خاوەنی بڕیاری خۆیەتی.

گوتەبێژی پژاک دەشڵێ، هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە هیچ پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆی بە داهاتووی پژاکەوە نییە، دووپاتیشی داکاتەوە، چالاکییەکانی پژاک لەو ناوچانەی کە پێویست بێت بەردەوام دەبێت. 

جەختیشدەکاتەوە، سەرکەوتنی پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا دەتوانێ کاریگەری لەسەر کەشی سیاسی ناوچەکە و ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش هەبێت.

سەبارەت بە ئەگەری پێشنیارێکی هاوشێوەی کۆماری ئیسلامی بۆ چارەسەری پرسی کورد دەڵێت، پژاک تەنیا لە حاڵەتێکدا ڕەچاوی ئەو جۆرە پێشنیارانە دەکات کە تاران بە ڕاستی ئامادەیی بۆ گۆڕانکارییە بنەڕەتی و دێموکراتیکییەکان هەبێت.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.