ڕاستەوخۆ

دوران کاڵکان: هەندێک لایەن لەناوخۆ و دەرەوەی وڵات دەیانەوێت بگەڕێینەوە بۆ قۆناغی شەڕ

reset font size increase font size

دوران کاڵکان، ئەندامی زانستە کۆمەڵاتییەکانی عەبدوڵا ئۆجالان ڕایگەیاند، لەگەڵ پەرەسەندنی پڕۆسەی ئاشتی، هێرشی دژبەرەکان ڕوویان لە هەڵکشان کردووە و ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا قۆناغێکی مێژوویی سیاسی و یاسایی لە پڕۆسەی ئاشتی دەستیپێکردووە.

دوران کاڵکان لەمیانەی چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنی دا گوتی، پراکتیزەکردنی پڕۆسەی ئاشتی تەنیا لەلایەن ئۆجالانەوە ئەنجامدەدرێت و دامەزراندنی چوار لیژنەی لاوەکی تایبەت بە یاسای چوارچێوەش گرنگە.

دەشڵێت، هەندێک لایەنی دژبەر لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات هەن، کە دەیانەوێت پڕۆسەکە سەرنەکەوێت و قۆناغی شەڕ و پێکدانان دەستپێبکاتەوە.

کاڵکان گوتیشی، هیوادارن لیژنەکانی یاسای چوارچێوە هەنگاوەکانیان سەبارەت بە گۆڕینی هەلومەرجی عەبدوڵا ئۆجالان و شێوازی بەڕێوەبردنی کارەکانی دەستبەجێ ئەنجامبدەن.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.