گوتەبێژی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) لە کۆنگرەی ئازادیی ئێران لە لەندەن گوتارێکی پێشکەش کرد و دیدگای پارتەکەشی بۆ دۆخی ئێستای ئێران خستەڕوو.
ڕێوار ئاودانان گوتەبێژی پژاک ڕایگه‌یاند، کورد و هەموو نەتەوەکانی ئێران، وەکو بلوچ، عەرەب و ئازەری، مافی خۆیانە بەشداریی سیاسی و بڕیار و بەڕێوەبردنی وڵات بکەن و ئێران پێویستە بگۆڕێت بۆ سیستەمێکی دیموکراتیکی لەسەر بنەمای هاوبەشی ناوچەکان، کە دەسەڵاتی خۆی هەبێت و بەردەوامی دەسەڵات لای یەک کەس و ناوەند نەبێت.
هه‌روه‌ها باسی لە گرنگی یەکگرتوویی پارتە کوردییەکانی ئێران كرد و دەڵێت، جیاوازیی و ململانێ ناوخۆییەکان نابێت ببێتە هۆکارێک بۆ لاوازبوونی هێزە سیاسییەکان، له‌گه‌ڵ پێویستیی هاوکاری و كاركردن لەگەڵ گروپە ئۆپۆزسیۆنه‌كانی دیكه‌ی ئێران.
ڕێوار ئاودانان، ڕەخنە لە سیستەمی ئێستای ئێران دەگرێت کە سەرجەم ئازادییەکانی زەوتکردووە، بۆچوونی پارتەکەشی لە چوار خاڵدا خستەڕوو کە بریتین لە خۆڕێکخستنەوەی دیموکراتیک، بەشداری نەتەوەکان، ڕۆڵ و مافی ژنان و سیستەمی بەڕێوەبردنی داهاتووی ئێران.
دوێنێ شه‌ممه کۆنگرەی ئازادی ئێران له له‌نده‌ن دهستیپێكردو ئه‌مڕۆش كاره‌كانی به‌رده‌وام ده‌بن، له‌م كۆنگره‌یه‌دا هێزه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی ئێران به‌شدارن، تێیدا ئاماده‌كارییه‌كان بۆ پێشهاته‌كانی ناوخۆی ئێران تاوتوێده‌كه‌ن.