ڕاستەوخۆ

هاوپەیمانی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران: چارەنووسی خۆمان بە ڕێککەوتنی وڵاتانی دەرەکییەوە گرێ نادەین

reset font size increase font size

هاوپەیمانئ هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران لە نوێترین ڕاگەیەندراویدا ڕایگەیاند، کۆماری ئیسلامی سیستەمێکی تاقیکراوەی داخراوە و لێکتێگەیشتن و ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکان جەوهەری ئەم ڕژێمە ناگۆڕن؛

جەختیش دەکەنەوە کە گۆڕانکاریی ڕاستەقینە تەنیا بە پشت بەستن بە هێزی ناوخۆیی و یەکڕیزیی گەلان بەدی دێت.

هاوپەیمانییەکە باس لەوە دەکات لە 16ی حوزەیرانی 2026 کۆبونەوەیەکیان بۆ هەڵسەنگاندنی دواین پەرەسەندنە سیاسییەکانی ناوچەکە و لێکەوتەکانی شەڕی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران ئەنجامداوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەیاندا هاتووە، هەوڵەکانی ئەمدواییە بۆ ئاگربەست و واژۆکردنی لێکتێگەیشتنی نێوان ئەمریکا و ئێران نابنە هۆی گۆڕینی ڕەفتارەکانی تاران و دەڵێن: "ترسی هەرە گەورەی ڕژێم لە خەباتی مافخوازانەی کۆمەڵگەی ناوخۆی ئێرانە، کە تاوەکو ئێستاش لەو پێناوەدا ڕووبارێک خوێنی ڕشتووە."

'چارەنووسی خەباتی خۆمان بە ڕێککەوتنی دەرەکییەوە گرێ نادەین'

هاوپەیمانییەکە ئاماژە بەوە دەکات کە لاوازبوونی کۆماری ئیسلامی بەهۆی شەڕەوە دەکرێت هاوکار بێت بۆ جووڵانەوەی مافخوازی، بەڵام جەخت دەکەنەوە کە ئەوان چارەنووسی گەلی کورد بە شەڕ و ڕێککەوتنی وڵاتانی دەرەکییەوە گرێ نادەن. 

دەشڵێن؛ "دۆزی ڕەوای کورد و خەباتی ڕزگاریخوازی ئەم نەتەوەیە مێژوویەکی قووڵ و دەوڵەمەندی هەیە و ناکەوێتە ژێر کاریگەریی چاوەڕوانییەکانی هیچ جۆرە شەڕ یان هاوکێشەیەکی ناوچەییەوە. گۆڕانکاریی داهاتوو لە سەروو هەموو شتێکەوە بەندە بە ئیرادە و بەرخودانی نەتەوەی کورد و نەتەوەکانی دیکەی ئێرانەوە."

زیادبوونی گوشارەکان و بەردەوامیی خەبات

لە کۆتایی بەیاننامەکەدا، هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران تیشک دەخەنە سەر ڕەفتارەکانی پاش شەڕی تاران و ڕایدەگەیەنن، کۆماری ئیسلامی لە ڕێگەی زیادکردنی سێدارە، لەسێدارەدانی چالاکوانانی سیاسی و مەدەنی، توندکردنەوەی گوشارەکانی سەر کۆمەڵگە و بەردەوامبوونی هێرشە تیرۆریستییەکانی بۆ سەر پارتە کوردییەکان لە باشووری کوردستان، هەوڵی لاوازکردنی ئەم جووڵانەوەیە دەدات؛

 بەڵام دووپاتی دەکەنەوە کە "بزووتنەوەی کورد بەم سەرکوتکارییانە چۆک دانادات."

هەروەها پابەندبوونی خۆی بە پەرەپێدانی کاری هاوبەش، قووڵکردنەوەی یەکڕیزیی ناوخۆیی، بەرزکردنەوەی ئاستی چالاکیی میدیایی و بەرەنگاربوونەوەی هەر جۆرە نائومێدییەک ڕاگەیاند، تاوەکو بەدیهاتنی تەواوی مافە شەرعییەکانی گەلی کوردستان.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.