ڕاستەوخۆ

وەزیری پێشمەرگە و جێگری فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان کۆبوونەوە

reset font size increase font size

ئەمڕۆ یەکشەممە، 14ـی حوزەیرانی2026، شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە عەمید دەنکان مان، جێگری فەرماندەی هێزەکانی ئۆپراسیۆنی هاوبەش کرد.

لە دیدارەکەدا دوایین پەرەسەندنە ئەمنی و سەربازییەکانی هەرێمی کوردستان، عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا تاوتوێ کران.

لە کۆبوونەوەکەدا، کە فەریق ڕوکن بەختیار محەممەد سدیق، ئەمینداری گشتیی وەزارەت و ژمارەیەک لە ئەفسەرانی پلەباڵا ئامادەی بوون،

هەردوولا جەختیان لە گرنگیی بەهێزکردنی هەماهەنگی و کارکردنی پێکەوەیی نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و هێزەکانی هاوپەیمانان کردەوە، لە پێناو پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکەدا.

لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا، پرۆسەی هاوکاری و پاڵپشتییە سەربازییەکان بۆ وەزارەتی پێشمەرگە خرایە بەرباس.

لەمبارەیەوە وەزیری پێشمەرگە جەختی لە گرنگی و بەردەوامیی پاڵپشتییەکانی هاوپەیمانان لە سەرجەم بوارە جیاوازەکاندا بۆ هێزی پێشمەرگە کردەوە.

لای خۆشیەوە، عەمید دەنکان مان، پشتیوانیی هێزەکانی ئۆپراسیۆنی هاوبەشی بۆ هێزەکانی پێشمەرگە دووپاتکردەوە، بە ئامانجی چەسپاندنی زیاتری ئاشتی و ئارامی لە ناوچەکەدا.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.