ڕاستەوخۆ

ژنە پێشکەشکار و ڕۆژنامەنووسێکی ناسراوی ڕۆژاڤای کوردستان کۆچی دوایی کرد

reset font size increase font size

 

دوعا خالید سلۆ، پێشکەشکاری دیاری ڕادیۆی "دربێسیە FM" لە ڕۆژاڤای کوردستان، لە تەمەنی 24 ساڵیدا و تەنیا دوای دوو هەفتە لە هاوسەرگیرییەکەی، بەهۆی جەڵتەی مێشکەوە کۆچی دوایی کرد.

دوعا لە ساڵی 2020ـەوە وەک پێشکەشکار و ڕۆژنامەنووس لەو ڕادیۆیەدا کاری دەکرد، بەهۆی بەرنامەکانی "ڕۆژباش" و "ژیانی دایک" ناسرابوو، کە تێیدا لە ڕێگەی بەسەرکردنەوەی مەیدانیی گوندەکانەوە، کاروانێکی سەرکەوتووی بۆ ناساندنی چاند و فۆلکلۆری دایکانی کورد ئەنجام دابوو.

تەندروستیی ناوبراو لە 9ی حوزەیرانی 2026 بە شێوەیەکی لەناکاو تێکچوو؛ دوای گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانەیەکی تایبەت لە قامیشلۆ، بەهۆی گرانیی دۆخەکەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی (المجتهد) لە شام کرا و پاش چەند ڕۆژێک مانەوە لە بەشی چاودێریی چڕ، لە کاتی ئەنجامدانی نەشتەرگەریدا گیانی سپارد.

ڕادیۆی دربێسیە FM لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمیدا وێڕای دەربڕینی هاوخەمی، ڕایگەیاند: "دوعا زۆر زوو کۆچی کرد، بەڵام دەنگ و یادەوەرییە دڵسۆزەکانی لە دڵی هاوکاران و گوێگرانیدا بە زیندوویی دەمێننەوە."

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.