ڕاستەوخۆ

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی: سبەینێ تا سەعات ٩ی شەو بۆ وەرگرتنی قەرزی کارەبا دەوام دەکەین

reset font size increase font size

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی ئاگادارییەکی بۆ هاووڵاتییانی شارەکە بڵاو کردەوە و تێیدا ڕایگەیاند که بەهۆی ئەوەی سبەینێ پێنجشەممە ١٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٦، دوا ڕۆژی لێخۆشبوونی ڕێژەی لەسەدا ٥٠ی قەرزی کۆنی کارەبایە، سەرجەم فەرمانگە پەیوەندیدارەکان تا سەعات ٩ی شەو کراوە دەبن و بەردەوام دەبن لە وەرگرتنی قەرزەکان.

بەڕێوەبەرایەتییەکە داوا لە هاووڵاتییان دەکات لەم دەرفەتە ماوەیە کەڵک وەربگرن بۆ پێدانی قەرزی کارەبا و سوودمەندبوون لە بڕیاری لێخۆشبوونی حکومەت پێش ئەوەی ماوەکەی کۆتایی پێ بێت.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.