بەهۆی ڕاگرتنی ئەو بڕە پارەیەی کە پێشتر بۆ نۆژەنکرنەوەی خانووە کۆن و مێژووییەکانی ئاکرێ لە لایەن حکومەتەوە خەرج دەکرا، بەشێک لە خانووەکان ڕووخاون و سیما تەلارسازیی دێرینەکەی خۆیان لەدەستداوە.
وەستایەکی دەستڕەنگینی بەرد لە ئاکرێ قسەی بۆ نووچە کردووە، ئەڵێ، ئەگەر فریا نەکەون، بەشێکی زۆر لە خانووە دێرینەکان دەڕووخێن.
شارەوانیش دەڵێ، بەهۆی قەیرانی داراییەوە پارەکە ڕاگیراوە، هەرکات هەبوو دەست بە نۆژەنکردنەوەی خانووە کۆن و مێژووییەکان دەکەنەوە.